٨ شوبات ٢٠٢٢ - ٠٨:٣٩
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام نەدرا/ تەنیا 58 پەرلەمانتار هاتن

ئه‌گه‌رچى بڕیاربوو ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دانیشتنى تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى عێراق به‌ڕێوه‌به‌رێت، به‌ڵام نیسابى یاسایی په‌رله‌مانتاران ئاماده‌نه‌بون‌و ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیش په‌رله‌مانی به‌جێهێشت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دوای چەندین جار لێدانی زەنگی دەستپێكردنی كۆبونەوە لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، بەڵام تەنها 58 پەرلەمانتار چونە هۆڵی كۆبونەوەو نەتوانرا نیسابى یاسایی تەواوبكرێت.

سۆران عومەر سەرۆكی فرامسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لەپەیجی خۆی ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، لەکۆی 329 پەرلەمانتار تەنھا 58 پەرلەمانتار چونەته‌ ھۆڵی کۆبونەوە.

پێشتر دەستەی سەرۆكایەتی وادەكەی دیاریكردبوو كه‌ ئەمڕۆ په‌رله‌مان كاتژمێر 12ى نیوه‌ڕۆ كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى عێراق.

په‌یامنێرى شارپرێس له‌هۆڵى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه‌ ئاشكرایكرد، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی په‌رله‌مان چەندجارێك زەنگی دەستپێكردنی كۆبونەوەی لێدا، بەڵام جگە لە58 په‌رله‌مانتار، هیچكام لەفراكسیۆنەكانی پەرلەمان بەگوێره‌ى بڕیارێكی پێشوەختەیان نه‌چونه‌ هۆڵى كۆبونه‌وه‌.

342/